شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیاریدا ڕێكخراوى ئیخوان موسلمین بخاته لیستى تیرۆره‌وه، یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پەیوەندیی ئۆرگانیمان لەگەڵ ئیخواندا نییە".
ڕۆژى 23ى ئه‌م مانگه پێگەی (Just The News)ى ئەمریكی ئاشكرایكرد، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین بخاته لیستی تیرۆره‌وه‌و وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیناسێنێت‌و ڕێكارى توندیش دژى چه‌ند لقێكى ئه‌و ڕێكخراوه بگیرێته‌به‌ر.
بورهان موزەفەر ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی ئاشكرایكردوه، "دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا هەنگاوبنێن بەئاراستەی ئەوەی ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین‌و چەند لقێک لەو ڕێکخراوە بخاته لیستی تیرۆرەوە، ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو ڕەتیدەکه‌ینه‌وه هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیمان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەدا هەبێت".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیمان لەگەڵ ئه‌و ڕێکخراوه‌دا نییه‌و تەنها پەیوەندیی كه هه‌مانه، فکرییه، بۆیە مەترسی لەسەر یەکگرتوى ئیسلامى نییە".
به‌بڕواى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كگرتوى ئیسلامى، "سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕازیکردنی دڵی وڵاتانی کەنداو ئەو هەنگاوەی بەرامبەر ئیخوان گرتەبەر، تا بەم پاساوەوە سزابدرێن".
