ئاماری فرۆشتنی نەوتی كوردستان ئاشكرادەكرێت

کوردستان

25/11/2025‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشی نەوتی مانگێكی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی ڕابردوو زیاتر لەحەوت ملیار دۆلار بوەو دەڵێت،، نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە فرۆشراوە.


وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، مانگی ڕابردوو نزیکەی 111 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و وتیشی، کۆی فرۆشی نەوتی عێراق حەوت ملیار و 30 ملیۆن دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمانگی ڕابردودا پێنج ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهان لەتورکیا هەناردەکراوەو وتیشی، نەوتی عێراق لەبەسرە و بەندەری جەیهان و دەروازەی ئەردەنەوە هەناردەکراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە هەناردەی نەوتی كوردستان بەفەرمی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستیێكردۆتەوە.