شارپرێس - کەندال جودی:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه پاڵپشتی لایەنگرانی تیمی زاخۆی كرد‌و ڕایگه‌یاند، "داوا لەخەڵکی کوردستان ده‌كه‌م دەنگ بەهانده‌رانى زاخۆ بدەن".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هه‌سه‌ده له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس، پشتیوانی لەلایەنگرانی تیپی تۆپی پێی زاخۆ کرد‌و داوای لەخەڵکی کوردستانیش کرد دەنگ بەهانده‌رانى تیمى زاخۆ بدەن.
ژەنڕاڵ مەزڵوم عەبدی له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، دەنگی بەهانده‌رانى تیپی تۆپى پێى زاخۆ داوە بۆ وەرگرتنی "خەڵاتی باشترین هانده‌ران كه له‌لایه‌ن فیفاوه ده‌به‌خشرێت".
عەبدی ئه‌وه‌شى وت، "له‌شارپرێسه‌وه داوا لەخەڵکی کوردستان ده‌كه‌م دەنگ بەلایەنگرانی تیمی زاخۆ بدەن، من بۆخۆم ئه‌مڕۆ دەنگم بەهانده‌رانى تیمی زاخۆ داوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هانده‌رانى تیپی تۆپی پێی یانه‌ى وه‌رزشى زاخۆ پاڵێوراوی "خەڵاتی باشترین هاندەرانی فیفا"ن‌و دەنگدانیش تا 28ی مانگ بەردەوامدەبێت.