"هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئەمریکا لەئانوساتدایە"

عیراق

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق دەکات.


فیراس یاسر، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبا بە ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ـی ئێرانی ڕاگەیاند،" بەرەی مقاوەمە، ستراتیژییەکانی خۆی گۆڕیوە و له‌ئێستادا دۆسێی ئه‌منی ته‌واو پێشكه‌وتوه،‌ كه‌ خۆی له‌پاراستنی سه‌ركرده‌كانی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی په‌یوه‌ندیكردن و پاراستنی بنكه‌و باره‌گاكانیدا ده‌بینێته‌وه‌ ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەمریکا هیچ نیازێکی کشانەوەی لە عێراق نییە، بۆیە هێرشکردنەسەر بنكەکانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئانوساتدایه‌ و كاری له‌و جۆره‌ به‌دور نازانم ".