شارپرێس لەناو گوندی لاجانەوە زانیاری پێگەیشت

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دانیشتویەکی گوندی لاجان لەسنوری پارێزگای هەولێر نوێترین زانیاری لەبارەی ئاڵۆزییەکان و بارودۆخی گوندەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت،" دۆخەکە ئاڵۆزە و هێزێکی زۆر ڕەوانەی گوندەکە کراوە ".


سەرچاوەیەک لەناو گوندی لاجانەوە بە پەیامنێری شارپرێسی وت،" تاکو ئێستا ھیچ شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەیەک لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دانیشتوانی گوندی لاجان ڕوینەداوەو ھیچ تەقەیەک نەکراوە، بەڵام ھێزێکی زۆر ڕەوانەی گوندەکە کراوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، بارودۆخی گوندەکە باش نییە و ھیچ ھێلێکی ئینتەرنێت لە گوندەکەدا نییە.