پارتی: پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق دەکەوێتە مانگی نیسان

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محما خەلیل، پەڕلەمانتاری دەرچوی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشبینی کردوە کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق لەوانەیە نزیکەی چوار بۆ پێنج مانگ بخایەنێت، بەهۆی نەبونی دیدگایەک لەلایەن پێکهاتەکانەوە سەبارەت بە کاندیدەکانیان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە.

 
محما خەلیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی: "هەموو پێکهاتە سەرەکییەکان تا ئێستا دیدگایەکی ڕوونیان نییە سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران، ئەمەش بە شێوەیەکی نەرێنیی کاریگەری دەبێت لەسەر خێرایی یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانە."

وتوشیەتی، "پێکهێنانی حکومەت بە شێوەیەکی کردەیی پێدەچێت ماوەیەک لە نێوان چوار بۆ پێنج مانگی پێویست بێت." خەلیل ئاماژەی بەوەشدا کە "تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی جددی نییە بۆ دەستپێکردنی وتووێژە فەرمییەکان" لە نێوان لایەنە کوردییەکان لە لایەک و لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەکانی دیکە لە لایەکی تر.

لە کۆتاییدا پێشبینی کردووە کە "جوڵەی سیاسیی فەرمی لەوانەیە هەفتەی داهاتوو دەست پێ بکات، بەڵام ماوەی کۆتایی دیار نییە و پەیوەستە بەوەی تا چەند تێڕوانینەکان لێک نزیک دەبنەوە لە نێوان لایەنە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی حکومەت."

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی