جەنگێكی دیكە بەڕێوەیە...ترەمپ و مادۆرۆ پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە كە ترەمپ پەیوەندی بە سەرۆكی ڤەنزوێلاوە كردوەو ئاشكرایكرد، ناتوانێت بڵێت گفتوگۆكان ئامانجدار بون.


میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ئەنجامداوە. 

ئەوەشیان خسترتەڕوو، ترەمپ ئامادە نەبوو وردەکاریی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە ئاشکرا بکات و تەنها وتویەتی، "ناتوانم بڵێم بەباشی بەڕێوەچوو یان نا".

هاوكات، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە باسیان لەئەگەری کۆبونەوە کردوە لەئەمریکا، لەبەرامبەردا (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ئاشکرای کردوە، ترەمپ بەمادۆرۆی وتوە، "ئەگەر دەست لەکار بکێشێتەوە، فەرمانی لێبوردنی بۆ دەردەکەن".

لەلایەكی دیكەشەوە، نیکۆلاس مادۆرۆ نامەیەكی تایبەتی بۆ ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک )  ناردوەو نوسیویەتی،" واشنتن دەیەوێت دەست بەسەر یەدەگی گەورەی نەوتی ڤەنزوێلادا بگرێت، کە گەورەترینە لەسەر جیهان، لەڕێگەی هێزی سەربازییه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو هەڕەشەیە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی" دەخاتە مەترسییەوەو مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی ڤەنزوێلا و بازاڕی نێودەوڵەتی نەوت دروستدەکات.