شارپرێس:
پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردو ئامێری شتنەوەی گورچیلە لەسەنتەری شتنەوەی گورچیلەی دەستکرد لەدەربەندیخان لەکار کەوتبوو، شارپرێس لەڕێگەی ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆییەوە بڵاویكردەوە، تەندروستی سلێمانی هاتە سەرخەت و ئەمڕۆ ئامێرەكە بۆ سەنتەری شتنەوەی گورچیلە لەدەربەندیخان چاككرایەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان ڕایگەیاندوە، دوای ئاگاداربون لەدۆخەكەو پەیوەندی کردن و ئاراستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەسوپاسەوە ئەمڕۆ ئەندازیاری تایبەت گەیشتە سەنتەرەکەمان و هەستا بەچاککردنەوەی ئامێرەکان و لەسبەینێوە لەخزمەت نەخۆش و هاوڵاتیاندا دەبێت".
ئەوەش ئاشكرادەكات، كەپەیوەندییان بە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کردوە بۆ دابینکردنی چوار ئامێری نوێی شتنەوەی گورچیلە بۆ سەنتەری شتنەوەی گورچیلەی دەستکردو نوسراویان ئاراستە کردون".


