شارپرێس:
دوێنێ له‌شارى ته‌رتوسى سوریا وێنه‌یه‌كى سه‌دام حسێن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و چه‌ند سه‌رۆكى وڵاتێكى دیكه‌ى كه‌نداو به‌فه‌رمى له‌ده‌روازه‌ى شار هه‌ڵكران‌و دواتر ئاهه‌نگى به‌كۆمه‌ڵى خه‌ڵكى شاره‌كه به‌بۆنه‌ى ڕوخانى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستیپێكرد، له‌به‌رامبه‌ردا كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكى كوردى باكورى كوردستان په‌یامێكى توندى ئاراسته‌ى شه‌رع كرد‌و وتى:"ئاوڕێك له‌چاره‌نوسى سه‌دام بده‌نه‌وه‌و تێبگه‌ن".
دوێنێ ساڵێك تێپه‌ڕى به‌سه‌ر ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریا‌و له‌زۆربه‌ى شاره‌كانى ژێر كۆنترۆڵ‌و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌شارى ته‌رتوس له‌سوریا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونى ئاهەنگی ئه‌و ساڵیاده، وێنه‌ى سه‌دام حسێن‌و ئه‌ردۆغان هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و چه‌ند سه‌رۆكێكى دیكه‌ى وڵاتانى كه‌نداو له‌ده‌روازه‌ى شاره‌كه جێگیركران.
له‌وباره‌یه‌وه سری ساکیک پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى) ڕەخنەی توندی لەئەحمەد شه‌رع سەرۆکى سوریا گرتوه لەسەر ئەو وێنانه‌ى له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌رزكراونه‌ته‌وه.
ساکیک لەپەیامەکەیدا نوسیویه‌تى، "بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگاربونی سوریا لەدەست ئەسەد، حکومەته‌كه‌ى ته‌حریر شام به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع پۆستەرێکی گەورەترین تاوانباری جینۆسایدی کوردی له‌ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵواسیوەو به‌رزكردوه‌ته‌وه، تەنها یەک وه‌ڵاممان هه‌یه بۆ شه‌رع‌و ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ى ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا وێنه‌ى سەدام وەک هەڕەشە بۆ ئێمە نیشاندەدەن؟، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت، چاوێکی باش لەچارەنووسی سەدام بکەن".
چالاكانى مه‌ده‌نى‌و سیاسیى له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان به‌هه‌ڵواسینى ئه‌و وێنه‌یه له‌شارى ته‌رتوسى سوریا‌و بێده‌نگى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌به‌رامبه‌ریدا نیگه‌رانى خۆیان نیشانداوه‌و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى ڕویداوه دوره له‌هه‌موو مۆراڵێكى سیاسیى‌و جڤاكییه‌وه.
