شارپرێس:
بەهۆی پێشبینییەکان بۆ زیادبونی ئاستی بارانبارین و
دروستبونی لافاوی دیکە، ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان داوا لەهاوڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێ نەچنە
دەرەوە.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان لەئاگادارییەکدا
بۆ هاوڵاتییان دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوی لە
ناوچەکە کردوە رو لە زیادبونە، بۆیە لە پێناو سەلامەتی گشتی، هاتوچۆی نێوان شارەکان
رادەگیرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە
و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لافاو لە قەزای
چەمچەماڵ و ناوچەکانی دەوروبەری رویدا، بەهۆیەوە هاتوچۆی نێوان سلێمانی و کەرکوک
راگیراوە.