وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێدەگات

کوردستان

11/12/2025‌ 2011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس"

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هامش فاڵکنەر - پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ئاشکرادەکات.


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" پەیوەندییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 11ـی کانونی یەکەمی 2025، ئەنجامدرا و تێیدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا، هەروەها باس لە دوایین هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.