شارپرێس:
ده‌زگای كه‌شناسی ژاپۆن ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی بومەرلەزەیەكی دیكە ڕویداوەو هۆشداریدا له‌ئه‌گه‌ری ڕودانی شه‌پۆلی تسونامی كه به‌رزییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر ده‌بێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای كه‌شناسی ژاپۆن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6.7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاندوه.
ڕۆژنامه‌ی ژاپۆن نیوز بڵاویكرده‌وه، تسونامی ده‌توانێت له نێوان كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ تا 1:20ی پاشنیوه‌رۆ به‌كاتی ژاپۆن، پارێزگاكانی هۆكایدۆ، ئیواتێ و میاگی بگرێته‌وه.