داوایەك ئاڕاستەی ئەو كەسانە دەكرێت كەئوتۆمبێلەكانیان زیانی بەركەوتوە

کوردستان

12/12/2025‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ، داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکات بەهۆی لافاوەکەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتوە سەردانیان بکەن بۆ تۆمارکردنی زەرەرو زیانەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتوە پێکهێندراوەو ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ سەرجەم ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتوەکان تۆمار دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارۆچکەکە داوا لەهاوڵاتییانی سنورەکەو دەوروبەری دەکات ئەوانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتوە سەردانی لیژنەکە بکەن و زیان و جۆری ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن.

هەروەها لیژنەکە لەئەمڕۆوە تاوەکوو کۆتایی هەفتە لەبەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ دەبێت و سەرجەم ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتوەکان تۆماردەکات.

ڕۆژی سێشەممە، 9ـی کانونی یەکەمی 2025، بەهۆی بارانی بەخوڕ لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بوە هۆی دروستبونی لافاو و زیانێکی زۆرو زیان بەر ماڵی هاوڵاتییان كەوت و بەهۆیەوە زیاتر لەهەشت قوربانی لێكەوتەوە.