شارپرێس:
ئهمڕۆ دوشەممە سەرمایەكی بههێز ڕوو لەهەرێمى كوردستان دەكات بەشێوەیهك، پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی ئاشكرایكردوه، لەئێوارەی سبەینێ دوشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باراناوی لەسیبیریاوه ڕوو لەوڵاتانی ناوچەكەو هەرێمو عێراق دەكات.
وتیشی، "بەهۆی ئەم بارستە هەوایە ساردەوە ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبارێتو لەهەندێك شوێن هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "لەم ماوەیەدا بەتایبەت لەكاتەكانی شەواندا پلەکانی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکەن بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان دەگاتە خوار سفری سیلیزی".
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم شەپۆلە هەوا ساردە تاوهكو ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوامدەبێت.