فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ى ئه‌مریكا له‌سوریا هه‌موشت ئاشكراده‌كات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌سوریا په‌یامێكى گرنگى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌نجامده‌رى كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ى ته‌دمور ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌حكومه‌تى دیمه‌شقه‌"، ده‌شڵێت، "هاوبەشی سەرەکییمان هەسەدەیەو هاوکار دەبین له‌هه‌ماهه‌نگییان".


کیڤن سی لیهی فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌سوریا په‌یامێكى گرنگى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی تەدمورمان دەستنیشانکردوە، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیى بەدیمەشقەوە هه‌بوه‌".

ده‌شڵێت، "بیابان‌و بادییەی تەدمور بوه‌تە جێگەیەکی ئارام‌و گرنگ بۆ تیرۆریستان، هه‌ربۆیه‌ دەستدەکەین بەلێدانی جومگەو حەشارگەو سەرانییان بەبێ جیاوازیی".

فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ى ئه‌مریكا باسى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ى كردوه‌و ده‌ڵێت، "هاوبەشی سەرەکییمان هەسەدەیەو بڕیارى ئه‌مریكایه‌ كه‌ هاوکارو هه‌ماهه‌نگیمان به‌رده‌وامده‌بێت".

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوه‌ڕاستى سوریاو ڕۆژێك دواى ساڵیادى ڕوخانى ڕژێمى به‌عسى سوریى، چه‌كدارێك هێرشیكرده‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكاو به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ربازو وه‌رگێڕێكى ئه‌مریكى كوژران.

بەپەلە