شارپرێس:
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، هه‌ڵوێستى شیعه‌ى عێراق له‌باره‌ى كاندیدى كورد بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر پارتى‌و یه‌كێتیى كاندیدى جیاوازیان هه‌بێت به‌بێ دودڵى كاندیدى یه‌كێتیى هه‌ڵده‌بژێرین"، ده‌شڵێت، "بیستومانه بافڵ تاڵه‌بانى كاندید ده‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌زانینى زمانى عه‌ره‌بى، ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌مى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك كۆمار".
د.سه‌عد ساعدى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق هه‌ڵوێستیى شیعه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد ئاشكراكرد‌و وتى، "ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم ڕوانگه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌و كوتله‌ى سادیقونه له‌عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، له‌سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردوى قوباد تاڵه‌بانى‌و وهفدى یه‌كێتیى بۆ به‌غدا پێمانڕاگهیاندونو ئێستاش جه‌ختى لهسهردهكهینهوهو له‌خودى شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی-شه‌وه بیستم، ئامانجى یه‌كه‌مى ئێمه ئه‌وه‌یه، كورد له‌سه‌ر كاندیده‌كانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ڕێكبكه‌ون".
پهیامێكیشى ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد‌و وتى، "ده‌بێت پارتى بهپۆستهكانى سه‌رۆكى ههرێمو سه‌رۆك وه‌زیران له‌هه‌رێمى كوردستان ڕازیبنو پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كه‌سێكى دیكه جێبهێڵن، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێكبكه‌ون، ئێمه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نابێت".
جه‌ختیكرده‌وه، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتى ڕازینه‌بوو به‌و پۆستانه‌ى له‌هه‌رێم وهریگرتونو كاندیدیشى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار هه‌بوو، بێگومان به‌بێ هیچ دودڵییه‌ك پشتگیریى لهكاندیدى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پارتى سوربوو له‌سه‌رئه‌وه‌ى به‌كاندیدى خۆیه‌وه ده‌چێته كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ڕایگه‌یاند، "بێگومان ئێمه پشتیوانى لهكاندیدهكهى یه‌كێتیى ده‌كه‌ین، نه‌ك پارتى".
له‌باره‌ى ده‌نگۆكانى كاندیدبونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، د.سه‌عد ساعدى، بۆ میدیاى نزیك لهپارتى ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان بیستوه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى باسى پشتیوانى خۆمان بۆ یه‌كێتیى بكه‌ین، ئێمه پشتیوانى هه‌ر كاندیدێكى كورد ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موان له‌سه‌رى كۆكبن، ئه‌وكات گوێ به‌هیچ ناوێك ناده‌ین به‌س كاندیدى هه‌مولایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتى‌و یه‌كێتیى بێت".
ئه‌وه‌شى وت، "بافڵ تاڵه‌بانى كه‌سایه‌تییه‌كى نیشتمانییه، لێكتێگه‌یشتنێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ خودى خۆیى‌و حزبه‌كه‌شیدا هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌زانینى زمانى عه‌ره‌بى، ببێته ڕێگر له‌وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار".
باسى جیاوازییه‌كانى نێوان پارتى‌و یهكێتیىشى كرد له‌به‌غداو نه‌یشارده‌وه، "ئێمه وه‌ك چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بهگشتیىو به‌تایبه‌ت عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، خاڵى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى زیاتره وه‌ك لهپارتىو ئه‌وانى دیكه‌ش، چونكه یه‌كێتیى میانڕهوىو هاوسهنگىو تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ عێراق‌و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق‌و بایه‌خدان به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى ڕه‌چاو ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ برایانى پارتى بهدینهكاین، هه‌ربۆیه هیوادارین پارتیش گوتارى به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق، به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمدا زاڵبكات".
