شیعه‌كان له‌نێوان 9 كاندید یه‌كێكیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌

عیراق

16/12/2025‌ 1524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی ڕەوتی حیكمە ئاشكرایدەكات، گفتوگۆكانانی لایەنە شیعەکان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و سوننەکانیش، گەیشتوەتە قۆناغی پێشکەوتوو بەتایبەت سەبارەت بەدابەشكردنی پۆستی وەزارەتەكان و دەشلێت، لەناو كوردەكاندا پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلانەكراوەتەوە.


فەهد جبوری، ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنەکان لەچوارچێوەی هەماهەنگیدا یەکدەنگی نیشان دەدەن بۆ دوای تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی کاندیدێکی سەرۆک وەزیران لەنێوان نۆ ناوی پێشنیارکراودا.

دەشڵێت، هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان سەبارەت بەپۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی نەکراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەستیپێكردوە.