شارپرێس:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار، هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی گه‌یانده چه‌مچه‌ماڵ و زانكۆی چه‌رموو.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2025/12/16) د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد‌و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و سه‌رۆك و ڕاگری سه‌رجه‌م زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه؛ هاتنمان بۆ چه‌مچه‌ماڵ دڵنیایی دانه به‌خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وان ته‌نیا نین و هه‌مومان له‌زاخۆوه تاكو خانه‌قین به‌دڵ و گیان له‌گه‌ڵتانین".
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له‌زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو وتیشی،" به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مرۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و زیانلێكه‌وتوان بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش لای ئێمه جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیره بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان".
وتیشی،" وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی زانستی بۆ زانكۆی چه‌رموو و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ دابینكردوه‌و پێشكه‌شمان كردون".
دوپاتیشیكرده‌وه كه، زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و وه‌زاره‌ت به‌بڕی نزیكه‌ی (400) ملیۆن دینار هاوكاری دارایی و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به‌زیان لێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری و زانكۆی چه‌رموو ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شداربین له‌گه‌ڵتان و كه‌مێك له‌ئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی زیانلێكه‌وتوان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
له‌میانی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یدا بۆ چه‌مچه‌ماڵ، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆك و ڕاگری زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان، له‌گه‌ڵ عه‌تا محه‌مه‌د كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی مرۆیی چه‌مچه‌ماڵ كۆبۆوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند، ئامانج له‌م سه‌ردانه گه‌یاندنی هاوكاری دارایی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌ته به زیان لێكه‌وتوان و زانكۆی چه‌رمو و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی دوپاتكرده‌وه؛ هاوارییه‌كان بۆ چه‌مچه‌ماڵ و زانكۆی چه‌رموو به‌رده‌وام ده‌بێت.
