وەزارەتی پەروەردە بە بەهای 335 ملیۆن دینار بەپارەی کاش و پێویستیی هاوکاریی چەمچەماڵ دەکات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەشتیوانی سەرۆک وەزیران، 130 ملیۆنی کاشيان بۆ چەمچەماڵ هێناوەو 100 ملیۆن دینار پێداویستیی قوتابخانەيان بۆ قەزای چەمچەماڵ کڕیوەو بەهاوکاری پەروەردەی هەولێرو سلێمانی 85 هەزار پەرتوکی نوێی خوێنديان بۆ چەمچەماڵ دابین کردوە؛ کە بەهاکەی بایی 105 ملیۆن دینارە. کۆی پشتیوانییەکان 335 ملیۆن دینارە".

 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ل قوتابخانەی قەندیل لەتەکیە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتەکەمان ڕەزامەندی بودجەی بۆ هەموو پارێزگاکان ناردوە، بۆ ئەوەی قوتابخانە دروست بکرێ و نۆژەن بکرێنەوە. لەساڵی 2022 بەبەهای 5 ملیار دینار ڕەزامەندی دراوە قوتابخانەی نوێ دروست بکرێت و نۆژەن بکرێتەوە؛ ئەو قوتابخانەیەی تەواو نەکراوە، تەواو بکرێت."
 
وەزیری پەروەردە وتیشی، هیواداربون دروستکردن و نۆژەنکردنەوەکان هەمووان جێبەجێ بکرێن و بگونجێنرێن لەگەڵ دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان. 
 
لەبارەی زیانەكانی لافای هەفتەی ڕابردوووە، وەزیری پەروەردە ڕوونیکردەوە،"بە شتیوانی سەرۆک وەزیران، ملیۆنی کاشيان بۆ چەمچەماڵ هێناوەو بایی 100 ملیۆن دینار پێداویستیی قوتابخانەمان بۆ قەزای چەمچەماڵ کڕیوە و بۆمان هێناون؛ بەهاوکاری پەروەردەی هەولێر و سلێمانی 85 هەزار پەرتوکی نوێی خوێندمان بۆ چەمچەماڵ دابین کردوە؛ کە بەهاکەی بایی 105 ملیۆن دینارە. کۆی پشتیوانییەکان 335 ملیۆن دینارە."
 
ئالان حەمەسەعید سوپاس و پێزانینی بە مامۆستایانی قەزای چەمچەماڵ بەخشی و ئەوانەشی کە هاوکاریی مامۆستایان و قوتابیان بون لەو کارەساتە سروشتییەدا. دەشڵێت،"ئەمڕۆ پارەی پێویست ڕادەستی پەروەردەی سلێمانی دەکرێت و بەزوترین  کات پێداویستییەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت".

7ی 12ی 2025، شەپۆلێکی بارانبارین باشوری کوردستانی گرتەوە و بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. بەهۆیەوە لە بەشێکی باشووری کوردستان، لە نێویاندا لەقەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، لافاو دروست بوو، گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.
 

 

بەپەلە