شارپرێس:
بڕیارە ئەمڕۆ دەمپارتی داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بكات و پەیامێك پێشكەش بكات.
بڕیارە، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لەکۆشکی جەمیل پاشا لەسوری ئامەد کۆبونەوەی (هیوا و ئازادی) ڕابگەیەندرێت و لەوتارێکدا داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکرێت.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی وتارێک پێشکەش دەکات و بەگوێرەی میدیای نزیک لەو پارتە، داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان یەکێک لەپرسە سەرەکییەکان دەبێت، دەمپارتی بەردەوام داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا بۆ ئۆجەلان دەکات.