بارەگای بارزانی لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هاوکاری لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەندراوێكدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری، ڕێکخراوەکان و هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوەیان دا.

لەڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە.

ئ.ح