شارپرێس:
پڕۆژەی هەژماری من ئاگادارییەکی لەبارەی تەواوبونی کارتی بانکی بەشێك
لە خانەنشینان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،" ئێستا دەتوانن كارتەكان وەربگرنەوە".
پڕۆژەی (هەژماری من) لەئاگادارییەكدا بۆ خانەنشینان دەڵێت،" ئەو
خانەنشینانەی تاکو ئێستا کارتی بانکییان وەرنەگرتوەتەوە، تكایە سەیری مۆبایلەكانتان
بكەن، ئەگەر نامەی گەڕانەوەی كارتە بانكییەكانتان بۆ هاتوە، سەردانی بانكەكەتان
بكەن و كارتە بانكییەكەتان وەربگرنەوە".
بەگوێرەی ئامارەکانی پڕۆژەی (هەژماری من)، مانگی رابردوو زیاتر لە 600
هەزار موچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی موچەكانیان وەرگرتبوو.
محەمەد سەردار