شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکی
عەرەفی شاری کەرکوک ئەفسەرێکی فەرماندەیی پۆلیسی شارەکە بەپلەی عەقید بە دەستڕێژی
گولـلە کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس،
عەقید زەید عادل، بەڕێوەبەری پێشوی بنکەی پۆلیسی عەرەفە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی
تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە، دوو فیشەک بەر
مل و سنگی ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی کەرکوک کەوتوە و تاکو ئێستا فەرماندەیی پۆلیس لایەنە
فەرمییەکانی شارەکە هیچ راگەیەنراوێکیان لەبارەی کوژرانی ئەو ئەفسەرە
بڵاونەکردوەتەوە.