لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا چوار کەس کوژران

کوردستان

19/12/2025‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە گوندێکی قەزای رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە رویداو بەهۆیەوە چوار كەس كوژراون ، حەوتی دیکەش بریندارن.


جەمال مام ساڵح، قائیمقامی ناحیەی رزگاری لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" شەڕەکە لە گوندی خاڵەبەو ڕویداوەو لەسەر کێشەی زەویوزار بوە، تێدا چوار کەس کوژراون کە سێ کەسیان بران، کوژراوەکەی دیکەش ئامۆزایانە ".

 هاوکات، رەفیق قادر، بەرێوەبەری فریاکەوتنی کەلار باسی لەوەکرد، تەرمی چوار کەس و شەش کەسیش بە برینداری هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

بەپەلە