شارپرێس:
بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ رایگەیاند، هەرکەسێک
لەلافاوەکەدا زیانی بەرنەکەوتبێت و ناوی خۆی بۆ قەرەبوکردنەوە بنوسێت، کارێکی
حەرامی کردوە.
موژدە رەئوف،
بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رێنمایی بۆ
مامۆستایانی ئاینی دراوە کە هۆشداری بدەنە هاوڵاتییان بەوەی هەر کەسێک زیانی
بەرنەکەوتوە، ناوی خۆی بۆ وەرگرتنی قەرەبوو تۆمار نەکات ".
ئەوەشیخستەڕوو،
درۆکردن لە پێناو وەرگرتنی قەرەبوودا کارێکی حەرامە.
بەڕێوەبەری
ئەوقافی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد، بە هیچ شێوەیەک دروست نییە، کەسێک
زیانی بەرنەکەوتبێت و خۆی وەک زیانلێکەوتوو تۆمار بکات، چونکە ئەمە دەستدرێژیکردنە
بۆ سەر مافی ئەو کەسانەی کە بە راستی ماڵ و حاڵیان زیانی پێ گەیشتوە.
محەمەد سەردار