شارپرێس:
ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی دوێنێی هەولێرەوە ڕایگەیاند، ڕاستی ئەو بابەتە بەبەڵگەی ڤیدیۆی پارێزراوەو دەشڵێت، هەموو بەڵگەكان دەدرێنە دەست لیژنەی لێكۆڵینەوەو بەپێی یاسایی سەربازی ڕێككاری پێویست ئەنجامدەدرێت.
ڕاگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کاتژمێر 12:30ی شەو میران بەكر بەئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد ئێکسبلۆرا ڕەنگی ڕەش، هاتوەتە کۆڵانی تەنیشت بارەگای مەکتەبی سیاسی و لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا بوەو سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن پاسەوانەکانەوە ئاگادارکراوەتەوە کەوا ئەم شوێنە جێگای ئەو ڕەفتارە و وەستان نییە. بەڵام ناوبراو دابەزیوەو پەلاماری پاسەوانانی بارەگای مەکتەبی سیاسی داوە، بۆیە لە ئەنجامدا مەفرەزەی دەوریەی مەکتەبی سیاسی ناوبراویان بردوە بۆ ژوری ئەفسەری بەرپرس و لەکاتژمێر 12:43 شەو، براوەتە ژورەوە.
مەكتەبی سیاسی دەشڵێت،" دوای دڵنیابونەوە لەوەی کە ناوبراو زۆر لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان بوە و دواتر ناسنامەکەی زانراوە، وە هەر خۆی داوای لێبووردنی لە پاسەوانانی بارەگا کردوە و بەڕێزەوە لە کاتژمێر 01:00ی شەو بارەگای مەكتەبی سیاسی جێهێشتوە.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی لەوەشكردوە،" سەرجەم ئەم بابەتانەی ئاماژەیان پێدراوە بەبەڵگەی ڤیدیۆیی لەلامان پارێزراوە و لەگەڵ بونی شاهێد لەدانیشتوانی گەڕەکی شەهیدانی یەکێتی، هەمو, ئەو بەڵگانە دەدرێتە دەست لیژنەی لێکۆڵینەوە کە بەپێی یاسا هەرد,و لایەن سەر بە هێزی ئەمنی و سەربازین".
ئەمە لەكاتێكدایە، میران بهكر كارمهندی وهزارهتی پێشمهرگه ئاشكرایكرد، لهلایهن هێزێكی پاراستنی مهكتهبی سیاسیی یهكێتییهوه ڕفێندراوهو تورهكه خراوهتهسهریو سهرباریی جوێنو سوكایهتی، بۆ ماوهی شهش كاتژمێریش لێیانداوه.