شارپرێس:
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا ئاشكرایكرد، ئەو هاندەرانەی بورساسپۆر کە دروشمی سوکایەتیکردنیان بەرامبەر لەیلا زانا، وتووەتەوە سزا دەدرێن.
عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو دروشمانەی لەڕێگەیانەوە سوکایەتی بەلەیلا زانا کراوە، لەگەڵ گیانی یەکگرتویی و ئەخلاقی وەرزشیدا ناگونجێن و ئاشكرایكرد، رێکاری پێویست دەستیپێکردوە بۆ بەسزاگەیاندنیان.
ئەو وەزیرەی توركیا دەشڵێت،" لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندنی پێویست لەبارەی ئەو کەسانەوە دەکرێت کە ئەو کارەیان کردوە".
جەختیش دەكاتەوە، كە پرۆسەیەک دەستپێدەکات لە سزای قەدەغەکردنی چونە ناو یاریگەوە بۆ ئەو کەسانەی لەوێ بون دەستپێدەکات تاوەکو سزای دیکەو دەڵێت، ئێمە ناکرێ ئەو پرۆسەیە قبوڵ بکەین کە لەگەڵ گیانی ئەخلاقی وەرزشیدا ناگونجێت."
ئەمە لەكاتێكدایە، لەیاریی نێوان سۆماسپۆرو بورساسپۆر لەیاریگای نازم یاڤوز سەر بەشارۆچکەی سۆما لەپارێزگای مانیسای تورکیا بەڕێوەچو، وتنەوەی دروشمی ڕەگەزپەرستانە لەلایەن هاندەرانی بورساسپۆرەوە دژی لەیلا زانا بەزركرایەوەو هەر لەنوا یاریگاشدا کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.