وەزیری تەندروستی سكاڵا لەسەر 54 پزیشك تۆمار دەكات

کوردستان

21/12/2025‌ 937 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم سكاڵای لەسەر  54 پزیشكی گشتی دەرەوەی وڵات تۆماركردو بەنوسروای فەرمی لەلایەن بنكەی پۆلیسەوە ئاگاداركراونەتەوە، ئەو پزیشكانە دەڵێن،" لەچاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکانمان و ڕاست کردنەوەی ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەرمان کراوە".


بەگوێرەی بڵاوبونەوەی نوسراوێكی فەرمی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، سكاڵا لەسەر 54 پزیشكی گشتی دەرەوەی وڵات تۆمار دەكات و لەبنكەی پۆلیسەوە ئاگاداركراونەتەوە سەردانی بنكەی پۆلیس بكەن.

لەبەرامبەردا پزیشكانی دەرەوەی وڵات لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێن،" ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات لەچاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکانمان و ڕاست کردنەوەی ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەرمان کراوە، لەجیاتی گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی شەشی ساڵی (2000) تایبەت بەپزیشکی و پلەبەندی پزیشکی".

لەنوسراوەكەدا كەئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی و حكومەتی هەرێم كراوە، ئەو پزیشكانە ئاماژە بەوە دەدەن، چاوەڕوانی جوابدانەوەی هەموو ئەو نوسراوانەی  دەستەی مافی مرۆف و سەندیکا پزیشکانی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دادگای کارگێری هەولێرن کەڕەوانەی وەزارەتی تەندروستی کراوە سەبارەت بەگەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان".
 
ئەوەش ودپاتدەكەنەوە، ئاگادارکراونەتوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی تەیراوە ، کەسەردانی بنکەی ناوبراو بکەن بۆ ئیفادە لەسەر سکاڵای وەزیری تەندروستی ،‌  بەبیانوی ئەوەی خۆپیشاندان و مانگرتن لەوەزارەتی تەندروستی ئەنجامدراوە ، سەرەڕای ئەوەی کەچەندەها جار ڕوبەڕوی ئازارو لێدان و هەرەشەکردن و تەنانەت و دەست بەسەر کردنیش بوینەتەوە ، بەلام وەزارەتی تەندروستی لەجیاتی گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییە زەوتکراوەکانمان ، بەڵام وەزیری تەندروستی هەستاوە بەتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی ئێمەی پزیشک".

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیاندا ئەوەیان خستۆتەڕوو،  ئەوەی بەرامبەریان دەكرێت بەکپکردنی دەنگی مافخوراو و ناڕازی و  هەڕەشەیە بۆسەر ئازادی ڕادەربڕینی دادەنێن".

بەپەلە