شارپرێس:
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ میسر لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا مەسرور بارزانی دەڵێت، ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماریی لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدول فەتاح سیسی کۆبووینەوە و جەختمان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کردەوە.
دەشڵێت، هاوڕابووین لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگیی و هاریکاریی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە .
ئ.ح