لەسبەینێوە دابەشکردنی هاوکارییەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.


عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەی دوشەممە، لە هۆڵی سالار فەقێ لە چەمچەماڵ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، هاوکارییەکانی سبەینێ سەنتەری چەمچەماڵ دەگرێتەوەو بە دوو قۆناغی جیاواز بەسەر 620 خێزاندا دابەشدەکرێت.

عەتا محەمەد رونیشیکردەوە، قۆناغی یەکەم کاتژمێر 9ی بەیانی، قۆناغی دوەم لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دابەشدەکرێت.