ئاگادارییەک لەبارەی موچەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی نوێ موچەی کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی تەنها لەێی "هەژماری من"وە خەرجدەکرێت.


بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە واژۆی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدانی لەسەرە، پڕۆسەی بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکە گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی.

لەنوسراوەکەدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەکە کراوە، ئاماژە بەوەکراوە،" پێویستە سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بەزوترین کات ناوی خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار بکەن ".

هاوکات، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوی ئەو موچەخۆرانەی هاوپێچی نوسراوەکە کردوە کە تاوەکو ئێستا ناوی خۆیان لە "هەماری من" تۆمار نەکردوە، بۆ ئەوەی رێکاری پێویستیان بۆ بگیرێتەبەر.