وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی كوردستانەوە هۆشداری دەدات

عیراق

22/12/2025‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، کۆمپانیاکانی نەوت کە لەهەرێمی کوردستان کار دەکەن، پابەندن بەڕادەستکردنی نەوتی خاو بەحکومەتی فیدراڵی بۆ مەبەستی هەناردەکردن یان بەکارهێنانی ناوخۆیی و جەختیش دەكاتەوە، دەبێت پابەندی ڕێككەوتنەكان بن.

 
وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو چوارچێوە یاساییەی لەبودجەی گشتیدا جێگیرکراوە، پێویستە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکەن.
 
وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، دەبێت كۆمپانیا نەوتییەكان كەلەكێڵگە نەوتییەكانی كوردستن كار دەكەن پەبەندی هەموو جۆرە ڕیًككەوتنێك بن كەلەڕابردودا ئەنجامدراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، كە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نوێ دەكرێتەوەو وتیشی، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی كوردستان گەیشتوەتە 200 هەزار بەرمیل و ڕۆژانەش بڕەكەی زیاتر دەبێت.
 

 

 

بەپەلە