قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان لەچەمچەماڵ دەستپێدەكات

کوردستان

22/12/2025‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ قۆناغ یەكەمی دابەشكردنی هاوكاری زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دابەشدەكرێت و زیاتر لە 600خێزانن قەرەبوو دەكرێنەوە.


بەپێی زانیارییەكان، لەهۆڵی سالار مەحمود فەقێ زەنگەنە لەلایەن لیژنەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵەوە هاوکارییەکان دابەشدەکرێت.

شێوازی دابەشكردنەكە بەگوێرەی ئەو ناوانەیە کە لەلایەن لیژنەکەوە تۆمارکراوە هاوکارییەکە بەشێوەی چەکی پارە دابەشدەکرێت و زیانلێکەوتووان پارەکەیان لەبانکی چەرمۆ وەردەگرن، كە كۆی گشتی بڕی هاوكارییەكە زیاتر لە یەك ملیار دینارە..

ئەم قۆناغی هاوکارییە دوو رۆژ دەخایێنێت. ئەمڕۆ هاوکاریی دانیشتوانی شاری چەمچەماڵ دەکرێ و سبەینێش دانیشتوانی شۆڕش، تەکیەو ئاخجەلەر.

هاوکارییەکە سەرەتا بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناو ماڵ دەبێت، دواتر تایبەتە بۆ ئۆتۆمبێل، دوکان و شوێنە بازرگانییەکان.

بەپەلە