شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ( 22 ی کانونی یەکەمی 2025 ) بڕی ( 120،000،000،000 ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
پێشتر میدیای پارتی لەهەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی 10 سێ داواکاری هەیە، کە بریتین لەمیزان موراجەعە، داهاتی ناوخۆو بڕی هەناردەی ئەو مانگەی نەوتی کوردستان، كەلەئێستادا هەرێم هەر سێ مەرجەكەی جێبەجێكردوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەعێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 12 كراوەو لەهەرێمیش چاوەڕێدەكرێت لەدوو ڕۆژی ڕابردودا موچەی مانگی 10ی موچەخۆران دابەشبكرێت.