شارپرێس:
ناوەندی ههماههنگى فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابهرانى عێراقی دەنگی یەکێك لەو پەناخوازانەی لەزیندانەکانی بەریتانیا وهرگیراوه بڵاوكردهوه، ئاشكرایدەكات، لەدۆخێكی خراپدایە، دەشڵێت، "چەندین گیراوى دیكهى كورد ههن كە مەترسی دیپۆرتكردنەوەیان لەسەرە".
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پهنابهران ڕاگەیەندراوێكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "ئەو پەناخوازانهى لهزیندانن لەدۆخی زۆر خراپو مەترسی دیپۆرتکردنەوەدان کە بەشێکیان خێزانو منداڵیان هەیە".
ڕاشیدهگهیهنێت، "لەناو ئەوکەسانەی ئێستا لەزیندانەکانی بەریتانیا دەستبەسەرن، ژمارەیەك پەنابەری کورد هەیە کە هەندێکیان زیاتر لە 20 ساڵە لەبەریتانیا دەژین، بەڵام ئێستا نۆ مانگە دەستبەسەرنو لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدان، داوا لەئێمە دەکەن دەنگیان بگەیەنین بەلایەنە پەیوەندیدارەكان".
ناوەندەكە داوا لەڕێکخراوەکانی مافى مرۆڤ، کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنوسانو هەڵسوڕاوانی جەماوهری لەعێراقو کوردستان دەکات، فشاری سیاسیی بخەنەسەر حکومەتی عێراق، تاوهكو لەڕێگەی پەرلەمانتارانو هەر ڕێگهیەکی گونجاو، هەموو ئهو ڕێککەوتنانە هەڵوەشێننەوە کە ڕێگە بەگەڕاندنەوەی زۆرەملێیانەی ئەو پەنابەرانە دەدات.
ئەمە لەكاتێكدایە كە باس لەڕێككەوتنێك دەكرێت لەنێوان حكومەتی بەریتانیاو حكومەتی عێراقی بۆ گەڕاندنهوهى زۆرەملێی پەناخوازە عێراقییەكان.