کەی ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەر عێراق؟

ڤیدێۆ

22/12/2025‌ 24 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەگوێرەی راپۆرتێکی شەرقلئەوسەت بەرپرسێکی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: "وڵاتێکی دۆستی بەغدای لە ناوەرۆكی هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق ئاگادار کردووەتەوە، پێش ئەوەی میلیشیا شعییەكان سازش بكەن و بڕیاری دانانی چەك بدەن."

رۆژنامەكە نووسیویەتی: "هێرشەکان ئەو دەزگایانە دەکەنە ئامانج کە تایبەتن بە گرووپە شیعەکان و حەشدی شەعبی و ئەو کەس و لایەنانەی هەژموونی دارایی و سەربازیان هەیە

ئەمە جگە لە کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک و کەمپەکانی مەشقکردن، واش لێكدەدرێتەوە كە پەیامەکە راگەیاندنی دانانی چەكی ئەو گرووپانەی خێراتر کردبێت."

لای خۆشییەوە هەوالگری نیشتمانی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە هیچ پەیامێکی پێگەیشتبێ سەبارەت بەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە و دەڵێت، پیویستە دەزگا میدیاییەکان وردتربن لە لە مامەڵکردن لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە.
هاوکات، لەدوای دەستبەکاربوونی کۆڵۆنیۆڵ ستیڤانا باگلی وەک بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و عێراق سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى ئەمریکای گەیتاندە دەسەڵاتدارانی عێراق،  ئه‌وانیش چاودێریی‌و جیبەجێکردنی هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی عێراق‌- ئەمریکا، سەرپەرشتیکردنی چەککردنی میلیشیاکانی مقاوەمەو حەشدى شه‌عبى‌،
ئیدارەدانی دۆسییە هەستیارەکان .

 لە ئەگەری جێبەجی نەکردنی ئەومەرجانە دا ئه‌مریكا هیچ هاوکارییەکی دارایی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق ناکات و بگرە سزای قورستریشی دەدسات

هاوکات لەدوای ئەوەی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوپاسی گروپە چەکدارەکانیکرد لە بەرامبەر وەڵامدانەوەی چەکداماڵین،  جۆو وێلسن ئەندامی کۆنگرێسی کۆمارییەکانی ئەمریکا رەخنەی توندی لە زێدانگرت و دەڵێت بەم کارەی لە پرەنسیپە دەستووریەکان لایداوە

لای خۆشییەوە عەبدولرەحمان جەزائیری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق، لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: رادەستکردنی چەک بەدەوڵەت تەنها تاكتیكێكی كاتییە و بابەتەكەی ئێمە بابەتی بیروباوەڕە، بەئاشكرا شتێك دەكەین و لەژێر مێزەكانەوە شتێكی دیکە  .
مارک ساڤایا نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، عێراق لە بەردەم قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە و، نابێت چەک دانانی گروپەکان تەنها قسەو نیازپاکی بێت.
ئەمەش ئەو راستییە روندەکاتەوە ئەگەر گروپە چەکدارەکان تەنها بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ئەم وەڵامدانەوەیان هەبێت ئەوا عێراقیش بەدەردی باشووری لوبنان دەچێت.