شه‌ش ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نراو له‌باره‌ى موچه‌وه‌ حكومه‌ت زانیاریه‌ك ئاشكراده‌كات

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، لەهەرێمی كوردستان ماوه‌ى شەش ڕۆژ، پشوى فەرمی دەبێت، له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هاتنى پاره‌ى موچه‌ش له‌ڕۆژانى پشوو زانیاریى ئاشكراده‌كات.


فەرمانگەی میدیاو زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، "لەڕۆژی پێنجشەممە 25ی كانونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانونی دوەمی 2026، لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشوی فەرمی دەبێت".

ده‌شڵێت، "هاوکات دەوام لەدامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگریی دەبێت".

سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى هاتنى پاره‌ى موچه‌ى مانگى 10 له‌به‌غداوه‌، حكومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى، "لەكاتی هاتنی موچەی مانگی تشرینی یەكەم (10)ی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی موچە لەڕۆژانی پشوو بەردەوامدەبێت".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "ڕۆژی یەکشەممە، 4ی كانونی دوەمی 2026، دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە".