ناوچەی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە شەوێکی بەئازار و خوێناویان بەڕێکرد

ڤیدێۆ

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 18 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شەرو پیکدادانەکانی ئێوارەی 22ی مانگ لەنیوان هێزەکانی ئاسایشی حەلەب و گرووپەکانی سەر بە دیمەشق جارێکی دیکە پەردەی لەسەر ئەو راستییە هەڵماڵی کە دیمەشق لەبری ئەوەی ئەو ناوچانەی لەژیر دەسەڵاتی هیزەکانی سوریای دیموکراتە بە خانە خوێی بزانێت، لە ژێر هەژموونی تورکیا بووەتە مۆتەکە بۆسەر گیانی دانیشتوانەکەی

رۆژی 22ی ئەم مانگە هەریەک لە  هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و یەشار گولـلەر وەزیری بەرگریی و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا گەشتنە سوریا و ئەحمەد شەرع پێشوازی لیکردن،لەدوای  کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمیری لەگەل بەرپرسانی باڵای سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاکان فیدان ئاماژەی بەوەکرد کە هیزەکانی سوریای دیموکرات هەماهەنگنین لەگەڵ دیمەشق وتیشی ئەنجامدانی چالاکیەکانی هەسەدە لەگەڵ ئیسرائیل جیگەی نەنگییە .

هەر لەدوای ئەم وتانەی فیدان، چەند کاتژمێرێکی نەبرد شەر و پیکدادان لە  نێوان هێزەکانی‌ ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و سوپای سوریا روویدا و تا درەنگانی شە و چەکدارەکانی دیمه‌شق بەتۆپ‌و تانک، شوێنی نیشتەجێبونیان تۆپباران کرد و بەرخودان و بەرگریکردن لە گەرەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەردەوامبوو، گرووپەکانی سەربە تورکیا و هێزەکانی دیمەشق لە پیشێلکارییەکانیان بەردەوامن و دەیانەوێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لەوناوچانە بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە ، لەدوای ئەم گرژیانە دیمەشق ئاگربەستی راگەیاند و ئاسایشی خۆسەری پێوەی پابەندە. بەڕیوەبەری ئاسایشی خۆسەر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت بەهۆی هێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق ژنێک کوژراوە و 23 هاووڵاتی برینداربوون -چوار مانگە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لەژێر گەمارۆی گرووپەکانی سەر بە دیمەشقن، بەتایبەت ئەو گرووپانەی نزیکن لە تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە پابەندی ئاگربەستن بەڵام  وەڵامی هەر هێرش و دەستدرێژییەکیش دەدەینەوە.

ئاڵۆزییەکان پیشهاتێکی نوێی هاێنایە کایەو ەو بەگوێرەی چەند زانیارییەک کە ئاشکرابوون، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا، به‌ئاماده‌بون‌و نێوه‌ندگیریى ئه‌مریكا، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا، له‌دیمه‌شق كۆده‌بنه‌وه‌، تورکیاش هەنگاوەکانی بەردەوام بۆ تێکدانی هەرجۆرە دانوستانێکبووە لە نیوان دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا.