ژنە فەرماندەیەکی کورد بوەتە مۆتەکەی چەکدارانی شەرع

ڤیدێۆ

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 60 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بە فەرماندەیی ژنێک شێخ مەقسود و ئەشرەفییە پارێزران،ئەمەش وەڵامی ئەو پرسیارەیە، بۆ چی مەزلوم عەبدی هێندە پێداگرە لە بوونی هیزێکی سەربەخۆی وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە سوپای سوریادا، تەنانەت بەردەوامی دانوستان و گفتوگۆکانیشی لەگەڵ دیمەشق بەستووەتەوە بە بوون و مانەوەی ئەم هێزە وە.


ئاخین نوجان سەرکردەیەکی دیاری یەکینەکانی پاراستنی ژنان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

نوجان  بە داکۆکیکردن لە بەرخۆدان و پێداگری لەسەر مافی چارەی خۆنووسین ناسراوە، باس لە ئاڵنگاری بەردەم ناوچەکە و بەرخۆدانی هێزەکانی دەکات بەرامبەر هێرشەکان، کە ئامانجیان گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیایە.

جگەلەوەش دەیەوێت  ڕێکخراوێکی سەربەخۆی سەربازی ژنان بیتە کایەوە ،  کەسایەتییەکی کارایە بۆ بەرگری لە ناوچەکانی  شێخ مقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب.

ئەم ژنە سەرکردەیەکی چەلەنگی سەربازییە، سەرکردایەتی دەزگا ئەمنییەکانی ناوخۆی حەلەب و یەکینەکانی ژنان دەکات

ئەو پێی وایە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە و بۆیە جەخت لەسەر پێویستیی بەرخودان لە پێناو مافی چارەی خۆنوسین دەکاتەوە .

پێداگرە لە بەرگریکردنی خەڵکی سیڤیلی ناوچەکانی شیخ مەقسود و ئەشرەفییە لە بەرامەبەر تۆپبارانی هێرشەکاندا و توانای هێزەکانی بۆ ئەو مەبەستە دوو پاتکردووەتەوە .

سەرەرای هەموو ئەمانەش، بانگەشە بۆ رێکخراوێکی سەربازی ژنان دەکات، لەپێناو بەهێزکردنی رۆڵیان لە خەباتدا و بەدوای هەوڵە سیاسییەکانیشدا دەگەرێت بۆ راگرتنی شەڕ و سەقامگیری شارەکان .

لەم چوارچێوەیەشدا لەدوای ئەو بەرگرییە بێوێنەیەی کە ئێوارەی 22ی ئەم مانگە بەرامبەر هێرشی هێزەکانی شەرع  بۆ سەر ناوچەی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە نیشانیاندا، نوجان پەیامیکی ئاراستەی دیمەشق کرد و رایگەیاند ، ئێمە هەوڵە سیسییەکانمان چردەکەینەوە لە پێناو چەسپاندنی ئاگر بەست ، ئەمەش لە لاوازیمان نییە و ئارەزووی شەڕناکەین و ئاشتیمان دەوێت، بەڵام به‌توندیش وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه.

ئەم لێهاتووییەی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەیەک کاتتدا بووە قەڵغانی بەرگری  و سیبولی ئارامی ناوچەکە