تورکیا تێکشکانی فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیای لەئاسمانی ئەنقەرە پشتڕاستکردەوە

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەو فڕۆکەیەکی سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکەی تێدابوە، دوای ماوەیەک لەفڕینی داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردوە و دواتر هیچ پەیوەندییەکی بە رادارەکانەوە نەماوە.


عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەو فڕۆکەیە نەماوە کە محەمەد حەداد سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکەی دەگواستەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، فڕۆکەکە لە ئەنقەرەوە بەرەو ترابلۆس بەڕێدەکەوت، بەڵام هەر لەسەر ئاسمانی ئەنقەرە داوای نیشینەوەی ناچارییان کرد و دواتر پەیوەندییان بە ناوەندەکانی رادار پچڕا.

هاوکات، میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، عەبدولحەمید دوبەیبە سەرۆکی حکومەتی لیبیا لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەروداوەکە و پەیوەندیکردن بە لایەنی تورکیا پێکهێنا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حەداد سوپاسالاری لیبیا لەئەنقەرە لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوەوە.