شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاكانى توركیا، تەرمی وه‌فده‌كه‌ى لیبیا‌و سەرۆک ئەرکانی ئەو وڵاتە دۆزرانەوە، ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ته‌رمى هه‌ر پێنج كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك ئه‌ركان‌و چوار كه‌سى دیكه‌ى یاوه‌رى بون.
دوێنێ محەمەد ئەلحەداد سەرۆک ئەرکانی سوپاى لیبیا لەسەر بانگهێشتی یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی ئه‌نكه‌ره‌ى کرد‌و دوابەدوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، بەفڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى خۆی لەفڕۆکەخانەی "ئەسەنبۆغ"وە بەرەو "ته‌رابلوس" فڕیى، به‌ڵام دوای ماوەیەکی كه‌م لەهەستانی فڕۆكه‌كه‌ى، بەهۆی کێشەی کارەباییەوە کە بۆ فڕۆکەکە دروستبوە، فڕۆکەوانەکە هەواڵیداوە بەناوه‌ندى فڕۆكه‌خانه‌و هەوڵیداوە بگەڕێتەوە بۆ "ئەسەنبۆغ''، بەڵام لەدەوروبەری "هایمانا" کەوتوەتە خوارەوە.
میدیاى توركیا ده‌ڵێت، "ته‌واوى سەرنشینەکانى ئه‌و فڕۆكه تایبه‌ته گیانیان لەدەستداوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو شوێنەی كه فڕۆکەکەی تێدا کەوتوەته خواره‌وه، شاخاوی بوە، هه‌ربۆیه گەڕان بەدوای فڕۆکە تێكشكاوه‌كه‌و دۆزینەوەی ته‌رمه‌كان زەحمەت بوە، هەربۆیە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەکەو تەرمی سەرنشینەکانی نەدۆزراونەتەوە.
وەسیب شاهین پارێزگاری ئەنكەرە په‌یامێكى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "لێکۆڵینەوەکانمان لەو ڕوه‌وه دەستپێکردوە"، هەر دوابەدوای ئەو هەواڵەش، لیبیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیى ڕاگەیاند.
