سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕادەستکردنی چەکی چوار گروپی بە دەوڵەت ڕاگەیاند

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ناوی ئەو گرووپە چەکدارانە ئاشکرا دەکات کە بەڵێنی کارکردنیان بە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت داوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق  ڕایگەیاند، "ئەو گرووپانەی بە روونی کارکردنیان بە بنەمای سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت وەک جێبەجێکردنی رێنمایییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی راگەیاندووە بریتین لە عەسائیبی ئەهل حەق، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و کەتیبەکانی ئەنسارولڵا ئەوفیا".
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق وتیشی: "ئەو چوار گرووپە نوێنەرایەتیی سیاسییان لە پەرلەمان هەیە، بۆیە لەگەڵ نوێنەرە سیاسییە سەرکەوتووەکانیان کە بوونەتە پەرلەمانتار، گفتوگۆمان کردووە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی رێنمایییەکانی مەرجەعیەتی ئایینیی پیرۆز لە نەجەف، سەبارەت بە پێویستیی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، بەو پێیەی ئەوان بەشێکن لە دەوڵەت".