شارپرێس:
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق رایدەگەیەنێت،
بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێمی
کوردستان و عێراق دابەشدەکات.
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له
سندوقی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فریاگوزاری كاره‌ساته‌كان (DREF)ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی خاچی سور و
مانگی سور(IFRC)، بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتوانی
لافاوەکەی چەمچەماڵ، کەرکوک و نەینەوا دابەشدەکات ".
ئەوەشیخستەڕوو،" زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س ڕاسته‌وخۆ سودمه‌ند ده‌بن
له‌م هاوكارییه مرۆییه، دوای ئه‌وه‌ی ماڵ و بژێوی ژیانیان و ده‌ستڕاگه‌یشتن به
خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌دا زیانیان پێگه‌یشتوه".