رۆژ بە ڕۆژ مەترسییەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر دەسەڵاتەکەی
ئەردۆغان زیاتر دەبێت
هاکان فیدان، سەرۆکی پێشووی میت و وەزیری دەرەوەی ئێستای
تورکیا کە بە سندوقی ڕەشی ئەردۆغان ناسراوە، ئێستا دۆخێکی بۆ ئەردۆغان دروستکردووە،
کە هەم بترسێت و هەم حسابی جدیی لەسەر جوڵەکانی دابنێت.
ساڵانێکی زۆرە پرسی جێگە گرتنەوەی ئەردۆغان بووەتە باسێکی
گەرمی تورکیا، ئێستا کە تەمەنی سەرۆکی تورکیا ڕوو لە هەڵکشانە، ئەو وڵاتە دابەشی
دوو بەرە بووە، بەرەیەکیان خێزانی ئەردۆغانە کە سورن لەسەر ئەوەی جێگرەوەی ئەردۆغان
لە خۆیان بێت، بەرەی دووەمیش دەرەوەی خێزانەکەیە، بەڵام ئێستا بەهێزترین کەسی هەردوو
بەرەکە هاکان فیدانە.
له‌ناو خانه‌واده‌ی ئه‌ردۆغان دوو كه‌س كاندیده بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی
سه‌رۆك. یه‌كه‌میان (سه‌لجوق بایراكتدار) كه زاوای ئه‌ردۆغانه، دووه‌میشیان (بیلال)
ی كوڕیه‌تی. پێده‌چێت ئه‌مه‌ی یه‌كه‌میان خواستێكی به‌م شێوه‌یه‌ی نه‌بێت و خۆی له
شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌دوور بگڕێت. بۆیه له ئێستادا (بیلال) بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی
ئه‌ردۆغان له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ی ئاماده ده‌كرێت.
لێره‌دا، كاردانه‌وه‌كانی هاكان فیدان خۆی ده‌رده‌خات،
باشترین كاردانه‌وه‌ش كه خزمه‌تی بكات، تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتیه له توركیا و رۆژئاوای
كوردستاندا. بۆیه له هه‌ركه‌س زیاتر (هاكان فیدان) ئاسته‌نگ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه
و رێككه‌وتنی قامیشلۆ – دیمه‌شق دروست ده‌كات. به لێدوانه‌كانی دژ به رێككه‌وتنه‌كه
ناوه‌ستێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت كردوویه‌تی و ده‌یكات. به‌مه‌ش ناوه‌ستێت،
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی توركیا نه‌دات وه‌كو (میت) كه له‌گه‌ڵ
به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی ئاشتیه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا (نوح یڵماز)
كه جێگری بوو ده‌كاته باڵیۆزی توركیا له سوریا، به‌مه‌ش رێگا له (ئیبراهیم كاڵن)
ده‌گرێت له جموجۆڵكردن به قازانجی رێككه‌وتنی قامیشلۆ – دیمه‌شق، چونكه هاكان
له‌وه تێگه‌یشتووه كه سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی پێگه‌ی كاڵن به‌هێزتر ده‌كات،
ئه‌مه‌ش به قازانجی خانه‌واده‌ی ئه‌ردۆغان ده‌شكێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌ردۆغان و ستافه‌كه‌ی د‌رك به مه‌ترسی و
به‌هێزی (هاكان فیدان) ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن له به‌رژه‌ندیه‌كانی ناوبراو
بده‌ن. له (1 مانگی ئه‌یلولی رابردوو) داواكاری گشتی ئیستانبۆڵ ئۆپاراسیۆنێكی بۆ
سه‌ر گرووپی (ئاسان) ئه‌نجامدا، كه كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ته‌كنه‌لۆژیای چه‌كه.
ئه‌م كۆمپانیایه له رابردوو، زۆر نزیك بوو له (گرووپی فه‌تحولڵا گوله‌ن). دەوترێت
پەیوەندی ئەو کۆمپانیایە له‌گه‌ڵ فیدان زۆر به‌هێزه، فیدان به‌شداری له پێشانگاكانی
ئه‌م گرووپه ده‌كات، كه قه‌باره‌ی بازرگانی ساڵانه‌ی به 7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئاوتكردنی فیدان كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه، بۆ ئه‌ردۆغان
و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، چونكه ئه‌و كه راوێژكاری
ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) بووه، نهێنی چه‌ندین دۆسیه و كاری هه‌ستیاری كه‌وتۆته
به‌ر ده‌ست.
