لەبارەی دەنگۆی گڕگرتنی پاسێکی عومرەکاران رونکردنەوە دەدرێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 843 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گڕگرتنی پاسێکی عومرەکاران لەقەزای شەقلاوە، وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.


کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ شارپرێس ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە دورە لەراستییەوە و هیچ پاسێکی عومرەکاران لەشەقلاوە گڕی نەگرتوە، بەڵکو راستی بابەتەکە ئەوەیە کە پاسەکە لەکارکەوتوە و هەندێک دوکەڵ لەناو پاسەکەوە دەرچوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو بابەتە لە سۆشیال میدیا گەورەکراوەتەوە، ئەو روداوەش هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە باسی لەوەشکرد، هەر دوای لەکارکەوتنی ئەو پاسە، راستەوخۆ پاسێکی دیکە بۆ عومرەکاران دابینکراوە .

محەمەد سەردار