شارپرێس:
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەڕێگەی وەزیرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەحکومەتی عێراق، پەیامێکی توند بۆ ئێرانو گروپە چەکدارە شیعەکان دەنێرێت، دەشڵێت، "پێویستە بەپەلە کاربکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارە عێراقیەکانی نزیک لەئێران".
جۆشوا هاریس کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەگەڵ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق کۆبوەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، هاریس بەڕونی هەڵوێستی خۆی ئاشکراکردوەو وتویەتی، "پێویستە دەستبەجێ گروپە چەکدارییەکانی عێراق کە نزیکن لەئێران هەڵبوەشێنەوە".
بەوتەی جۆشوا هاریس، "ئەو گروپانە سەروەریی عێراق پێشێلدەکەنو مایەی مەترسین بۆ ئەمریکیو عێراقییەکان، هەروەها سەرچاوەکانی عێراق تاڵاندەکەن".