هێرشێكی قورس لەحەلەب دەستیپێكردەوە

کوردستان

08/01/2026‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ئاشكرایكرد، هێرشیكی قورس لەگەڕەكە كوردییەكانی حەلەب دەستیپێكردۆتەوەو دەڵێت، زیانی گەورەیان بە داگیركەر گەیاندوە.


هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، شەڕێکی توند لەلایەن هێزەکانیانەوە لەدژی هێرشەکانی لایەنەکانی حکومەتی دیمەشق و هاوپەیمانەکانی لەدەوروبەری گەڕەکی سوریا لەحەلەب بەڕێوە دەچێت".

هێزەكانمان بەرپەرچی هێرشەكانی چەكدارانی دیمەشقیان داوەتەوە و زەرەروزیانێكی زۆریان پێگەیاندون و دواتر وردەكارییەكان بڵاودەكەینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئاسایشی ناوخۆیی حەلەب سەرلەبەیانی ئەمرۆ جه‌ختیكردەوە، قورسایی په‌لاماره‌كانی سوریا، له‌میحوه‌ری كاستیلۆیه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ هه‌نگاوێك بێنه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌كان‌و زۆر به‌توندی وه‌ڵامیاندراوه‌ته‌وه‌، ئێستاش پەنایان بردوه‌ته‌به‌ر سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ بەبڕینی کارەباو ڕێگریکردن لەچونە ژورەوەی خۆراک‌و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەو دوو گەڕەکە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە".

بەپەلە