شارپرێس:
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان
داوای ڕێڕەوی سەلامەتییان لە هێزەکەی شەرع کردبێت و دەڵێت،" هێزەکانمان لە
شوێنی خۆیانن و پارێزگاری لە خەڵک و ناوچەکەیان دەکەن ".
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب
لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" بەشێک لە دەزگا میدیاییەکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی
زانیاری و لێدوانی ناڕاست، کە تێیدا باس لەوەدەکەب هێزەکامان داوای کردنەوەی ڕێڕەوی
سەلامەتییان کردوە بۆ ئەوەی لەگەڕەکەکانی حەلەب دەربچن، بەڵام دوپاتیدەکەینەوە کە
ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن ".
ئەوەشیخستەڕوو، هێزەکانمان نە داوای کردنەوەی رێڕەوی
سەلامەتی کردو نە دەشیکات، چونکە ئێمە لایەنە دەستدرێژیکار نین، بەڵکو دەبێت
لایەنی بەرامبەر تانک و تۆپهاوێژ و چەکدارەکانی لە دەوربەری شێخ مەقسود و
ئەشرەفییە بکشێنێتەوە، کە هێرشی دوژمنکارانە بۆ ناوچەیەک دەکەن، دانیشتوانی سڤیلی
تێدا دەژین.