شارپرێس:
هاوسەرۆکی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لەحەلەب زانیاری نوێ
لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان شەڕڤانانی کورد و چەکدارانی شەرع لەو دوو
گەڕەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە
بەرخودانێکی مێژویی وەڵامیان دەدەنەوە.
نوری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود
لە حەلەب، کەمێک لەمەوبەر بە "روداو"ی راگەیاندوە،" لە نزیک کاتژمێر
02:30ـی نیوەڕۆوە شەڕێکی سەخت لە هەردوو گەڕەکەکە دەستیپێکردوە و سوپای سوریا بە
چەکی قورس هێرش دەکەن".
ئەوەشیخستەڕوو، "هەموو چەکێکی قوورس لە شەڕەکەدا
بەکاردەهێندرێت، گەمارۆی گەڕەکەکان دراوە بە تانک و دەیان هەزار کەسیش لەنێو
گەڕەکەکاندا دەژین".
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود باسی
لەوەشکرد،" تەواوی هێرشەکان تێکشکێندراون، هێزەکانی دیمەشق نەیانتوانیوە یەک
هەنگاو پێشڕەوی بکەن، هێزەکانی ئاسایش لە تەواوی خاڵەکانی خۆیان جێگیرکراون و رێگە
بە داگیرکردنی گەڕەکەکان نادەن".