شارپرێس:
لەگوندێکی ناحیەی سەرسنگی ئامێدی، سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی هەڵمژینی غازی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستدا.
تەندروستیی ئامێدی ئاشكرایكرد، سێ ئەندامی خێزانێکی عەرەبی ئاوارە کە شوان بون، لەگوندی باوەرکێـی سەر بەناحیەی سەرسنگ لەقەزای ئامێدی، بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵەوە گیانیانلەدەستدا.
ئەو خێزانە لەناو خێمەیەکدا ماونەتەوەو خەڵوزیان بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارهێناوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی خەڵوزەکەوە باوکەکە و دوو لەمنداڵەکانی گیانیان لەدەستداوە.
ئەو خێزانە خەڵکی رەبیعەی سەر بەقەزایی تەلەعفەر لەپارێزگای نەینەوا بون و لەگوندی باوەرکێ خەریکی شوانی بون.